سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە باج بخرێتەوە سەر کارتی مۆبایل

PM:12:44:20/05/2023

2924 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیە بدەن کە باج بگێڕێتەوە بۆسەر کارتی مۆبایل.


ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا بە هەوڵەکانیان توانیویانە ئەو رێژەی باجە کە ٪٢٠ بوو لەسەر کارتی مۆبایل هەڵبگرن، لە ئێستاشدا لە پڕۆژە یاسای بودجەدا هەوڵێک هەیە بۆگێڕانەوەی ئەو باجە، بەڵام دەنگی لەسەر نادرێت.

لەو بارەیەوە ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کردووە دەنگ لەسەر ئەو یاسایە نەدەن، تا نرخی کارتی مۆبایل وەک خۆی بمێنێتەوە و زیاد نەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر مەبەست لە سەپاندنی ئەو باجە زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات بێت بۆ حکومەت، ئەوا باشترە ئەو ملیۆنەها دۆلارەی کەڵەکەبووە وەکو قەرز و باج لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن و بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت".

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥دا حکومەتی عێراق باجی فرۆشتنی بەسەر کارتی مۆبایلدا سەپاند بە رێژەی ٪٢٠ و هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت و بوونی شەڕی چەکدارانی داعش و زیادکردنی داهات گەڕاندەوە.













گەلەری