سەردێڕ:

لە یەکەم رۆژی هەفتەدا؛ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:11:16:20/05/2023

33976 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراو و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا و بەوەش هەر ١٠٠ دۆلارێک ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.

هاوکات، ئەمڕۆ بەهۆی پشووی رۆژی شەممەوە بانکی ناوەندی عێراق هیچ بڕە دۆلارێک ناخاتەڕوو، بەڵام لە ماوەی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٧٠ ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە بڕوای شارەزایانی ئابوری بەهۆی دواکەوتنی داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی عێراق و هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش خواستی لەسەر دراوی دۆلار زیادکردووە و لە ئەنجامدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە چەند شارێکی عێراق بەڵیننامە بە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فرۆشگاکانی کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکراوەتەوە بۆئەوەی لە مامەڵەی بازرگانیدا تەنیا دراوی دیناری عێراقی بەکاربهێنن.













گەلەری