سەردێڕ:

تورکیا: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دۆلار

AM:09:39:20/05/2023

2788 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی گشتی تورکیا لە پارێزگای بەسڕە رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دۆلار.


ئەمڕۆ شەممە، محەمەد ئۆزغون ئارمان کونسوڵی گشتی تورکیا لە بەسڕە رایگەیاند، تورکیا بەشێوەیکی راستەوخۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و بڕەکەی دەگاتە ١٤ ملیار دۆلار، ئەو بڕەی دیکەشی بەسەر تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا دابەشبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بازرگانییەکە زیاتر لە رێگای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانەوەیە و کە جۆراوجۆرن، وەک بازرگانی مۆبیلیات، کەلوپەلی چێشتخانە و ناوماڵ و خواردن و جلوبەرگ و کەرەستەی بیناسازی.

وتیشی، تورکیا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی فراوانتر بکات لە نێوان عێراق و تورکیادا و وەبەرهێنانی زیاتر بکرێت لە چەندین بواردا.

ئەوە لە کاتێکدایە، عێراق بە رێژەیەکی بەرز پشت بە هاوردەکردنی کاڵا و کەلوپەل و خۆراک دەبەستێت و تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی عێراق پشتی پێدەبەستێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی.













گەلەری