AM:09:09:20/05/2023
39640 جار خوێندراوەتەوە
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵدەدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی هاتنە ژورەوە بۆ ژمارەیەک لە هاوڵاتیانى وڵاتانى ئیسلامی و لەنێویشیاندا عێراق و سوریا.
میخائیل بۆگدانۆڤ لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیهانی روسیا-ئیسلامی کە لە شاری کازان لە روسیا بەڕێوەدەچێت رایگەیاندووە، هەوڵدەدەن بۆ هەڵگرتنى ڤیزاى ژمارەیەک لە هاوڵاتیانى جیهانى ئیسلامى لە ئاسیا و ئەفریقا.
باسی لەوەشکردووە،
بە گشتی بەنیازی دەستبەرداری سیستمی پێدانی ڤیزەی چوونە ژورەوەن، چونکە وەک خۆیان
دەڵێن، ئەم بابەتە بۆ گەشتیار و بازرگانان زۆر گرنگە.
ئەو بەرپرسەى
روسیا ئاماژەى بەوەشکرد، کە وڵاتانى سوریا و عێراق و میسر لە پێشینەى ئەو وڵاتانە
دەبن کە روسیا ڤیزایان لەسەر هەڵدەگرێت.