سەردێڕ:

زیلینسکی بۆ سودانی: سەردانی ئۆکرانیا بکە

PM:10:49:19/05/2023

2212 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەب سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە و سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد سەردانی وڵاتەکەی بکات.


ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ جددەی سعودیە و بەشداریكردنی لە ٣٢ـەمین كۆبونەوەی لوتكەی عەرەبی، لەگەڵ ڤۆڵۆدمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبووەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتۆگۆ لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئۆكرانیا و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان کراوە، سودانیش پاڵپشتی عێراقی بۆ ئەو وڵاتە دوپاتکردووەتەوە.

 

باس لەوەشکراوە، سەرۆكی ئۆكرانیاش، ئاماژەی بە پەرۆشی وڵاتەكەی كرد بۆ پەرەپێدانی هاوكارییەكانی نێوان بەغدا و كیێڤ و ڕێگاكانی چەسپاندنیان لە چەند بوارێكدا.

لە راگەیاندراوەکەی نوسینەگەی راگەیاندنی سودانیدا ئەوەش هاتووە، زیلینسکی لەکۆبونەوەکەدا بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، تاوەکو سەردانی ئۆكرانیا بكات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێک عێراق هەوڵیداوە نێوەندگیری بکات لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە مەبەستی ڕاگرتنی جەنگی ئۆکرانیا.













گەلەری