PM:10:27:19/05/2023
93988 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئاگادار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی مێرگەسەری ناحیەی بێتواتەی قەزای رانیە ژنێک چووەتە داوای هاوڕێکەی خۆی بۆ هاوسەرەکەی و ژنی دووەمی بۆ هێناوە و بە هاوسەرەکەشی وتووە، "لەپێناو خودا ژنم بۆ هێناوی لێم قبوڵ بکە و دڵم مەشکێنە."
پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە ژنێک چووەتە داوای ژنی دووەم بۆ هاوسەرەکەی، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو ژنە بە ویستی خۆی و بەبێ ئاگاداری هاوسەرەکەی چووەتە داوای ژنی دووەم و هاوڕێی خۆشی بووە.
باسی لەوەشکرد، ژنی یەکەم و دووەم پێش ئەوەی پیاوەکە بزانێت هەموو شتێکیان
رێکخستووە، دواتر ژنی یەکەم بە هاوسەکەی وتووە کە ژنی بۆ هێناوە و ئەویش قبوڵی
کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، خێزانی ژنی دووەم داوایان لە پیاوەکە کردووە لە کچەکەیان
جیاببێتەوە.
وتیشی، زاوا فەرمانبەرە و خاوەنی چوار منداڵە لە هاوسەری یەکەمی و هیچ کێشەیەکیان
نەبووە و ئێستاش هەوڵدەدات دڵی خیزانی ژنی دووەم رازی بکات و لە هاوسەرەکەی
جیانەبێتەوە.