وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، مەرجە تاوەکو رێکەوتی ١٨ی مانگی تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم شۆفێرەکان مامەڵەی وەرگرتنی تاکسییان تەواو کردبێت و بە پێچەوانەوە شۆفێر بە بڕی ٤٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوە بەسەر چووی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی بڕیاردرا بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە یەک ملیۆن دۆلار کەمترە و دەتوانن ببنە شۆفێری تاکسی، رێکەوتی ١٥ی تەمووزی ئەمساڵ دوایین وادە دەبێت بۆ وەرگرتنی لۆگۆی تاکسی.
ئاماژە بەوەش دراوە،
ئەو کەسانەی لۆگۆی تاکسیان وەرنەگرتووە یاخود لێیان کردووەتەوە بەپێی ئەم
رێنماییانە دەتوانن لۆگۆی تاکسی وەربگرن.
1- هەموو تاکسییەکانی
هەرێمی کوردستان مەرجە لە رێکەوتی ١٦ی تەمموزی ئەمساڵ مامەڵەی لۆگۆی تاکسیان تەواو
کردبێت.
2- لە دوای ئەو
رێککەوتە هەر تاکسیەک لۆگۆی پێوە نەبێت لەلایەن بەڕێوەبەریەتی هاتووچۆوە بە بڕی ٤٠
هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت.
3- سێ کارتی زانیاری کە
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بۆیان دروست دەکرێت لە تاکسییەکانیان هەڵبواسرێت.
4- ئەگەر شۆفێری تاکسی
لە ماوەی مانگێک ئەو سزایانە یەکلایی نەکاتەوە کە بەهۆی نەبوونی لۆگۆی تاکسی
خراوەتە سەری، ئەوا سزاکەی دوو هێندە دەبێت.
5- رێگە پێدراو نییە
تاکسی ناوشار لە هێڵەکانی دەرەوە شار کار بکات و بە پێچەوانەشەوە.
لە رێکەوتی ٢٥ی مانگی
کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوە بەسەر چووی هەرێم،
ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار کەمترە دەتوانن لە دوای دەوامی
فەرمی خۆیان کاری گواستنەوەی تاکسی بکەن.