PM:01:58:19/05/2023
39124 جار خوێندراوەتەوە
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣,٢ پلەی رێختەر لە ناوەندی شاری سلێمانی روویداوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣,٢ پلەی رێختەر ناوەندی پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
بوومەلەرزەکە لە دووری چوار کیلۆمەتر لە کاتژمێر ٩:٢٩ی ئەمڕۆ پلە ناوەندی شاری
سلێمانییەوە بووە و لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێ نەکراوە و هیج زیانێکیش تۆمار نەکراوە.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری
گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
بوومەلەزرەکە لە بەشی رۆژئاوای شاری سلێمانی رووی داوە و گوڕەکەی ٣,٢ پلەی رێختەر
بووە.
کارزان تارق - سلێمانی