سەردێڕ:

بەهای زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:09:46:19/05/2023

37032 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانى بۆرسەى ئاڵتوون و خشڵ و کانزاکان، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بەهای زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئۆنسەیەک زێڕ بۆ هەزار و ٩٦٨ دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزم بوونەوەیەکی بەرچاوی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا تۆمار کردو و ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و ١٠ دۆلارەوە بۆ هەزار و ٩٦٨ دۆلار دابەزیی.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ ٤٢ دۆلار دابەزیوە و لە٢,٣٣٪ی نرخەکەی لە دەست داوە.

بەهای زێڕ لە هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە نرخی جیهانی و لەگەڵ ئەوەش دا نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر بەهای زێڕ هەیە و بە دابەزینی زیاتری دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهای زێڕیش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو و بە دوو هەزار و ٥٠ دۆلار مامەڵەى پێوە کرا.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دا بەم جۆرەیە: -

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٠ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٣ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٨ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٦ هەزار دینار.













گەلەری