سەردێڕ:

وەزیری بەرگری عێراق: کەمتەرخەمی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی هەرێم کاریگەری نەرێنی لەسەر سنوورەکان هەیە

PM:11:36:18/05/2023

5772 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، ئاسایشی سنوورەکانی هەرێم لەگەڵ سوریا و تورکیا و ئێران پارێزراو نییە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم.


سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ یەکێک لە میدیا کانی عێراق رایگەیاند،سنوورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا و سوریا و ئێران بە تەواوەتی پارێزراون و هێزی چەکداری و پێویستیان بۆ دابینکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەڵام ئەو بەشەی سنووری تورکیا و سوریا و ئێران کە پەیوەستە بە هەرێمی کوردستانەوە ئاسایشی پارێزراوە نییە هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ کەمتەرخەمی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، هێلی سنووری نێوان هەرێم لەگەڵ تورکیا و ئێران و سوریا بوو بە رێگای قاچاخی کەلوپەل و پارە و خەڵک و ئەوانیش ئاگاداری هەموو دۆخەکانن.













گەلەری