سەردێڕ:

حکومەتی لوبنان: نەوتی عێراق نەبوایە یەک خولەکیش کارەبامان نەدەبوو

نەجیب میقاتی سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری لوبنان
PM:09:06:18/05/2023

3420 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کار بەڕێکەری لوبنان رایگەیاند، لەو کاتەی لوبنان بە دۆخی سەخت دا تێپەڕ دەبێت عێراق هاوکاری بووە، دەشڵێت: "ئەگەر نەوتی عێراق نەبوایە بۆ ماوەی یەک خولەکیش کارەبایان نەدەبوو".


نەجیب میقاتی سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری لوبنان، رایگەیاند "لە بەردەوامی دۆخی سەختی لوبنان دا عێراق بەردەوام هاوکار بووە و ئەگەر نەوتی عێراق نەبوایە بۆ ماوەی یەک خولەکیش کارەبا لە لوبنان نەدەبوو".

ئاماژەی بەوەش کرد، بە هاوڵاتیانی لوبنان رادەگەیەنین لە ژمارەی کاتژمێرەکانی کارەبا بەهۆی نەوتی عێراق و دەست پێشخەری وزەی عێراقەوە زیادی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لوبنان ماویەکە لە قەیرانی سیاسی گەورەدایە لە ناویاندا بۆشایی سیاسی، ئەویش بەهۆی شکست هێنانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ لە دوای تەواو بوونی ماوەی یاسایی میشال عەونی سەرۆکی پێشوو.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە رۆژی رابردوو وەزارەتی وزە و ئاوی لوبنان رایگەیاند، لەگەڵ عێراق رێککەوتوون بۆ دابین کردنی هەموو پێویستیەکانی لوبنان لە بواری نەوت، بۆ ئەوەی لە کەرتی بەرهەم هێنانی کارەبا بە کاری بهێنێت تاکو وەرزی هاوین تەواو دەبێت.












گەلەری