سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق: بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی سەقامگیری دەورووبەر کۆنتڕۆڵ دەکرێت

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
PM:08:18:18/05/2023

2444 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی هاوکار دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى سەقامگیری سوریا و دەوروبەری و عێراق هاوکاری سەرەکی بووە لە گەڕاندنەوەی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجوومەنەکە.


فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، گەڕانەوەی سوریا بۆ کورسییەکەی لە کۆمکاری عەرەبی هاوکاری دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی خۆی و وڵاتانی دەورەبەری.

ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگترین ئەو بڕگانەی لە لووتکەی عەرەبی باس دەکرێن، قەیرانەکانی ناوچە عەرەبییەکان و دۆخی سودان و دۆسیەی فەڵەستین و ئاڵەنگارییە ئابورییەکانە

باسی لەوەش کرد، عێراق هاوکارێکی دیار بووە لە گەڕاندنەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و لە سەرەتای دوور خسنتەوەی سوریا لەو ئەنجوومەنە عێراق سوور بووە لەسەر گەڕانەوەی دیمەشق، چونکە رۆڵی ئەو وڵاتەى لە کارووباری هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی پێ گرنگ بووە.













گەلەری