سەردێڕ:

بانکی ئەوروپا عێراق دەخاتە ریزی ئەو وڵاتانەی وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام دەدات

بەردەم باڵەخانەى بانکى ئەوروپا
PM:07:34:18/05/2023

1860 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بڕیارێکی نوێی بانکی ئەوروپا بۆ نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدان، عێراق کە ئەندامێکی نوێی ئەو بانکەیە دەخرێتە ریزی وڵاتانی باشوور و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و پڕۆسەی وەبەرهێنانی بانکەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.


لە کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکی ئەوروپی بۆ بوژاندنەوە و گەشەپێدان لە ئۆزباکستان بڕیاردرا، چەند نوێکارییەک لە سیستەمی سەرەکی بانکی ئەوروپی بکرێت ئەوەش لە پێناو رەنگدانەوەی بەستەرە ئابوورییەکانى نێوان ئەو وڵاتانەی ئێستا لە بانکەکە کاردەکەن لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا و عێراق.

لەو بارەیەوە رینۆ باسو سەرۆکی بانکی ئەوروپی رایگەیاند، ئەم ساتە گرنگە بۆ بانکەکەیان، چونکە نموونەی کارەکانیان بەهای دوو هێندە بووی راستەقینە دەردەخات و ئەوەش هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی کاروباری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان.

بەپێی بڕیارەکەی بانکی ئەوروپا عێراق دەخرێتە ریزی ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە لە ئوردن و میسڕ و لوبنان و مەغریب و تونس پێکهاتووە ئەویش بەهۆی بوونی بەستەرێکی ئابووری بەهێز لە نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە.













گەلەری