سەردێڕ:

لە سلێمانى خۆپیشاندانى خوێندکاران دەستی پێکرد

PM:06:30:18/05/2023

3036 جار خوێندراوەتەوە

خوێندکارانى بەشە ناوخۆیى کچانى زانکۆى سلێمانى بەهۆى نەبوونى ئاوى خواردنەوە، خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.


بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى ئێن ئاڕى تى، خوێندکارانى بەشە ناوخۆیى کچان لە زانکۆى سلێمانى، بەهۆى نەبوونى ئاوى خواردنەوەوە، خۆپیشاندانیان دەستپێکردوە و گردبوونەتەوە.

هەر بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى، ئەو خوێندکارانە داواى بە دەمەوە چوونى داواکارییەکانیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن و ئاماژە بەوەش دەدەن، کۆمەڵێک کێشەى تریان هەیە، پێویستە ئەو کێشانەشیان بۆ چارەسەر بکرێت.

کارزان تارق - سلێمانى













گەلەری