سەردێڕ:

لە دواى روسیا هیندستان زۆرترین نەوتى لە عێراق کڕیوە

وێنەى یەکێک لە پاڵاوگەکانى وڵاتى هیندستان
PM:05:10:18/05/2023

864 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی پێنوێنى کڕیارانى نەوتى عێراق، هیندستان لە دواى روسیاوە زۆرترین نەوتى لە عێراق کڕیوەو بەمەش عێراق بوەتە دووەم فرۆشیارى نەوت بۆ ئەو وڵاتە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵپەڕى ئیقتیساد نیوزى عێراقى بڵاویکردەوە، لە ماوەی رابردوودا عێراق پلەی یەکەمی گرتبوو لە لیستی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ هیندستان، بەڵام لە مانگی نیساندا عێراق پلەیەک هاتووەتە دواى روسیا و بەمەش پلەى دوەمى بۆخۆى گرتووە.

هیندستان خاوەن سێیەم گەورەترین ئابوری کیشوەرى ئاسیایە و لە ماوەی مانگی رابردوودا رۆژانە نزیکەی ١.٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە روسیاوە هاوردەی وڵاتەکەی کردووە کە بەراورد بە مانگی پێشتر ٤.٤٪ زیادی کردووە و ماوەی شەش مانگە لەو پێنج وڵاتەیە کە زۆرترین نەوت هەناردەى هیندستان دەکەن و بەمەش لە پلەی یەکەمدا بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، رێژەی هەناردەی بەراورد بە چوار مانگی رابردوو بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە و گەیشتووەتە ٩٢٨ هەزار و ٤٠٠ بەرمیل لە رۆژێکدا، هاوکات هەناردەی نەوتی سعودییە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بە رێژەی ١١٪ کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٧٢٣ هەزار و ٨٠٠ بەرمیل لە رۆژێکدا.

پاڵاوگەکانی هیندستان سێیەمین گەورەترین هاوردەکار و بەکارهێنەری نەوتن لە جیهاندا ئەوەش لە دوای ئەوەی هەندێک وڵات خۆیان لە کڕینی نەوت لە روسیا بە دوور گرت بە هۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، هەروەها سەپاندنى سزاى ئابوورى بەسەر مۆسکۆ لەلایەن ئەمەریکا و وڵاتانى ئەوروپاوە.












گەلەری