PM:02:53:18/05/2023
2736 جار خوێندراوەتەوە
پێشمەرگەیەک لە هێزەکانی ٧٠ رایگەیاند، دوای ئەوەی یەک رۆژ مۆڵەتی وەرگرتووە لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دانراوە. سهرۆكی دهستهی ئهركانی هێزهكانی ٧٠ش رایگەیاندووە، خۆی لە کێشەکە دەکۆڵێتەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئەو پێشمەرگەیە ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی پەیوەندی بە فەرماندەکەیەوە کردووە بۆ ئەو بابەتە، فەرماندەکەی "بە زمانێکی توند و هەڕەشەئامێز" پێی وتووە، نەچێتەوە بۆ دەوام. وتیشی، "دوای ئەوەی لەسەر دۆسییەکە سوور بووم و چەندجارێک هەوڵمدا بگەڕێمەوە هەفتە بۆ هەفتە دۆسیەکەم دوا دەخرا."
باسی لەوەشکرد،
لەکاتی کۆتایی مانگ و دابەشکردنی موچەدا سەردانی شوێنی موچەوەرگرتنی کردووە، دواتر
بۆی ئاشکرابووە کەسێکی دیکە موچەکەی وەرگرتووە و لەبری ئەم واژۆی کردووە.
ئەو پێشمەرگەیە دەشڵێت،
لە ئێستادا ٩٠٪ی رێکارەکانی گەڕانەوەی تەواو بووە و لەسەر فەرمانی دارایی وەستاوە،
بەڵام بەشی دارایی لە هێزەکانی حەفتا دەڵێن موچەی نییە هەتا بتوانرێت مافی وەربگیرێتەوە.
لەو بارەیەشەوە نوسینگهی
ڕاگهیاندنی سهرۆكی دهستهی ئهركانی هێزهكانی ٧٠
رایگەیاندووە، سەرۆکی دەستەکە خۆی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دەکات.