سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٧٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

PM:01:44:18/05/2023

1308 جار خوێندراوەتەوە

بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک بانکی ناوەندی عێراق رێژەی فرۆشی دۆلاری بەرزکردەوە و زیاتر لە ٢٧٥ ملیۆن دۆلاری بۆ ئەمڕۆ خستووەتەڕوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ٢٧٥ ملیۆن و ١٧٧ هەزار و ١٦٦ دۆلاری خستەڕوو، بەوەش بەروارد بە دوو رۆژی رابردوو رێژەی فرۆشتنی بەرزتر کردووەتەوە.

لەو بڕەی بانکی ناوەندی خستویەتییەڕوو، ٢٢٨ ملیۆن و ١٧٧ هەزار و ١٦٦ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٤٧ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی نەختینەییە.

لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا، بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار دانا و بەشێوەیەکی بەرچاو لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا نرخەکەی بەرامبەر بە دینار دابەزیوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە چەند شارێکی ناوەڕاست و باشوورى عێراق، بەڵیننامە بە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکراوەتەوە، بۆ ئەوەی لە مامەڵە بازرگانیەکانیاندا تەنیا دراوی دیناری عێراقی بەکاربهێنن.













گەلەری