سەردێڕ:

وێنە.. دوای دوو هەفتە لە تێکشکانی فڕۆکەکەیان؛ چوار منداڵ بە زیندوویی لە ئەمازۆن دۆزرانەوە

PM:01:16:18/05/2023

9652 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی کۆڵەمبیا رایانگەیاند، توانیویانە چوار منداڵ رزگار بکەن کە پێش دوو هەفتە بەهۆی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانی فڕۆکەکەیان لە دارستانی ئەمازۆن ونبووبوون.


گۆستاڤۆ بیترۆ سەرۆکی کۆڵەمبیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، دوای دووهەفتە، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەیەوە توانیویانە چوار منداڵ بە زیندوێتی لە دارستانی ئەمازۆن بدۆزنەوە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان بێسەروشوێن بووبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ١٠٠ سەرباز و سەگی مەشقپێکراوی تایبەت بە گەڕان و پشکنین بەشداریی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەکانیان کردووە، تیمەکانی فریاگوزاری باسیان لەوەکردووە، چوار منداڵەکە برای یەکن و دایکیان و دوو کەسی دیکە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تەمەنی منداڵەکان ١٣ساڵ و نۆ ساڵ و چوار ساڵە و یەکێکیان تەمەنی تەنها ١١ مانگە، دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە ١ی ئایاردا بێسەروشوێن بوون. تیمە پشکنەرەکان ئەوەیان روونکردووەتەوە، لەکاتی گەڕان بەدوای ونبوواندا مەمەشیرێکی منداڵ و میوەیەکیان دۆزیوەتەوە کە نیوەی خوراوە و نیوەی ماوەتەوە ئەوەش زیاتر دڵنیای کردوونەتەوە لەوەی منداڵەکان هێشتا لە ژیاندا ماون.

دۆزینەوەی منداڵەکان و رزگارکردنیان لەکاتێکدایە، دارستانەکانی ئەمازۆن درەختی بەرزی تێدایە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٤٠ مەتر لەگەڵ بوونی ئاژەڵی دڕندە و بارانی بەخوڕ کە ئەمەش پرۆسەی گەڕان و پشکنینەکەی قورستر کردبوو.

هاوکات، سێ هێلیکۆپتەر بەشدارییان لە پرۆسەی گەڕان و پشکنینەکەدا کردووە و لەرێگەی دەنگێکی تۆمارکراوی داپیری منداڵەکانەوە هۆشدارییان پێدراوە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە و بەنێو دارستانەکەدا نەڕۆن. هاوکات، تائێستا دەسەڵاتدارانی کۆڵەمبیا هۆکاری کەوەتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
بعد أسبوعين من تحطم طائرتهم.. العثور على 4 أطفال أحياء بالأمازون - صحيفة الوطن

العثور على أربعة أطفال أحياء في الأمازون بعد أسبوعين ‏على تحطم طائرتهم | النهار العربيالعثور على 4 أطفال أحياء بالأمازون بعد أسبوعين من كارثة الطائرة المحطمة – قناة الغد












گەلەری