سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و تاوەباران و بروسکە دەستپێدەکات

PM:12:30:18/05/2023

11984 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ماوەی سێ رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە، دەڵێت، لە رۆژی هەینییەوە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ئەنجامی نزمە پەستانێکی قوڵی باشوری عێراق، لە رۆژی هەینییەوە تا رۆژی دووشەممە کەش ناسەقامگیر دەبێت و پێشبینی خۆڵبارین و تاوەباران و بروسکە دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم.

کەشناسی هەرێم دەڵێت، رۆژی هەینی سەرەتا کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبێت و دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکان. بۆ شەممە، کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و لە زۆربەی کاتەکاندا دابارین دەبێت.

سەبارەت بە رۆژی یەکشەممە و دووشەممە کەشناسی پێشبینی ئەوەی کردووە، لە رۆژی یەکشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و تا رۆژی دووشەممە شەپۆلەکە کاریگەری دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەدا، پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاو بە خۆیانەوە دەبینن و ٥ تا ٦ پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما دادەبەزن.













گەلەری