سەردێڕ:

عێراق: لە مانگی نیساندا نزیکەی پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە

AM:11:43:18/05/2023

2204 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان لە عێراقدا، لە مانگی نیساندا نزیکەی پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.


بەپێی دوایین ئەو ئامارانەی لەلایەن دادگاکانەوە بڵاوکراونەتەوە رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە و تەنها لە مانگی نیسانی رابردوودا چوار هەزار و ٦٤٣ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.

بەرزی رێژەی ئامارەکان بە جۆرێکە هەموو کاتژمێرێک شەش هاوسەر کۆتایی بە گرێبەستی هاوسەرییان دەهێنن و جیادەبنەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئامارەکان تەنها تایبەتن بە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەژمار نەکراوە.

لە مانگی نیسانی رابردوودا ١٤ هەزار و ٧٨٦ گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٣١٩ گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا تۆمارکراوە. کە بەرزترین رێژەی گرێبەستی هاوسەرگیری لە پارێزگای نەینەوا بووە و گەیشتووەتە هەزار و ٦٧٩ حاڵەت و نزمترین رێژەش بە ٥٤٠ حاڵەت لە پارێزگای قادسییە تۆمار کراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رێژەی جیابوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسەران لە دەرەوەی دادگا سێ هەزار و ٣١٧ حاڵەتی تۆمارکراو هەیە و هەزار و ٣٢٦ حاڵەت لەناو دادگا یەکلایی کراوەتەوە و کۆی گشتی رێژەکەش گەیشتووەتە چوار هەزار و ٦٤٣ حاڵەت.

هاوکات، زۆرترین رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە پارێزگای بەسرە تۆمارکراوە و گەیشتووەتە ٤٦٦ حاڵەت و کەمترین رێژەش لە پارێزگای زیقار بە ٨٢ حاڵەت تۆمارکراوە.













گەلەری