ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا بووە یەکەم ویلایەتی ئەمریکا کە بەکارهێنانی ئەپی تیک تۆکی قەدەغە کرد.
گریگ جانفۆڕتی حاکمی ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا، یاسای قەدەغەکردنی ئەپی تیک تۆکی واژۆکرد و بەوەش ئەپەکە لە ویلایەتەکە بلۆک دەکرێت.
هاوکات تا ئێستا
لەو بارەیەوە، کۆمپانیای تیک تۆک کە خاوەندارییەکەی وڵاتی چینە، هیچ لێدوانێکی لەسەر
بڕیارەکە نەداوە.
لەماوەی
رابردووشدا، یاسادانەرانی ئەمریکا داوایان کردبوو ئەپەکە لە سەرانسەری ئەمریکادا
رابگیرێت بەهۆی مەترسی دزەکردنی زانیاری و کاریگەری چین لەسەر هاوڵاتیانی ئەمریکا.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
حکومەتی ئەمریکا بەکارهێنانی تیک تۆکی لە فەرمانبەرانی وڵاتەکەی قەدەغەکردبوو.
تیک تۆک کە لەلایەن
کۆمپانیای بایتدانسی چینییەوە خاوەندارێتی دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە دامەزراوە و لە
ساڵی ٢٠١٧دا ئەپەکە بۆ هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید زیادکرا.