سەردێڕ:

مەغریب یەکەمین ئۆتۆمبێلی ناوخۆیی دروستکرد

PM:11:35:17/05/2023

4928 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای نیومۆتۆرزی تایبەت بە پیشەسازی لە مەغریب، یەکەمین ئۆتۆمبێلێکی مەغریبی هایدرۆجی دروست کرد و نرخی ئۆتۆمبێلەکەش ١٦ هەزار و ٧٠٠ دۆلارە .


وڵاتی مەغریب یەکەم ئۆتۆمبێلی دروستکراوی خۆی نمایش کرد، بەگوێرەی وتەی ئەوانەی بەشداریان لە پرۆسەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکە کردووە،ئەمە دەبێتە سەرەتای دروستکردنی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی مەغریبی.

لە ڕۆژی دووشەممە شا محەمەدی شەشەمی مەغریب سەرپەرشتی مەراسیمی نمایشکردنی یەکەم مۆدێلی ئۆتۆمبێلی مەغریبی کرد، لەگەڵ نموونەی ئۆتۆمبێلێکی هایدرۆجین کە لەلایەن کەسێکی مەغریبیەوە پەرەی دروستکرابوو.

کۆمپانیای نیو مۆتۆرزی مەغریبی ئۆتۆمبێلەکەی دروستکردووە و نەسیم بلخەیات دامەزرێنەری کۆمپانیاکە دەڵێت، بیرۆکەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی ناوخۆیی، لە پڕۆژەی خستنەبازاڕی سیستەمێکی پیشەسازی مەغریبی بۆ دابینکردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل سەریهەڵداوە و ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە لە بەرەوپێشەوەچوونی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی ئۆتۆمبێلەکە نزیکەی لەنێوان ١٧٠ هەزار درهەمە کە دەکاتە نزیکەی ١٦ هەزار و ٧٠٠ دۆلار ئەمەش نرخێکی کێبەڕکێکارانەیە لە نرخی ئۆتۆمبێلدا.













گەلەری