جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەشنووسی بودجە تەنها چەند رێکخستنێکی کەمی ماوە و سەرجەم دانیشتنەکانی لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی هاتووە.
موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامداوە و کۆتا رێکارەکانی پەیوەست بە رەشنووسی بودجەیان داڕشتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، بە هەوڵی بەردەوامی لیژنەی دارایی و لە کۆبوونەوەکان
لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجە لە کۆتا نوێکارییەکانی
نزیکبووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەموو لایەنەکانی حکومەتی عێراق شایستەی دارایی و پێشەنگی
خەرجی تایبەت بە دامەزراوەکەیان خستووەتەڕوو و لە رەشنووسی بودجە رێکخراوەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، بودجەی ئەمساڵ و دوو ساڵی داهاتووی عێراق پێشەنگی بە
لایەنی خزمەتگوزاری و پڕۆژەی ستراتیژی و زیادکردنی پشكی وەبەرهێنانی هەرێمەکان و
گرەنتیکردنی شایستە داراییەکانی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمی زانکۆ و
پەیمانگاکان و وانەبێژان دراوە.