سەردێڕ:

جەهەپە: هاوڵاتییانمان رژێمی تاکڕەوی رەتدەکەنەوە و دیموکراسی هەڵدەبژێرن

PM:08:32:17/05/2023

1932 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری 'جەهەپە' رایگەیاند،هەڵبژاردنەکانی خولی دووەمی ٢٨ی ئایار ئاسانە و خەڵکی دەنگ بە کلیچدارئۆغڵو دەدەن و لەبری رژێمی تاکڕەوی، دیموکراسییان دەوێت.


موحەڕەم ئەرکەک جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری 'جەهەپە' لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە داوای پێداچوونەوەیان بە دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کردووە و رۆژی سێشەممە داوای پێداچوونەوە بە دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان کراوە.

ئەرکەک ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا لە دوو هەزار و ٢٦٩ سندوقی دەنگدان و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیشدا لە چوار هەزار و ٨٢٥ سندوقدا، زانیاری نادروستیان دۆزیوەتەوە، وتیشی، رەنگە ئەو زانیارییە نادروستانە زیانی لە دەنگی هەر چوار کاندیدەکە دابێت ، گومانیش دەکەن کە تەنها زیانەکان بۆ کاندیدەکەی ئەوان بوبێت.

ئەرکەک جەختیشی لەوەکردەوە، جگە لەوانە ئەوان پێداچوونەوە بەوسندوقانەشدا دەکەن کە دژی کاندیدەکەیان کەمال کلیچدارئۆغڵویە، داواشیان کردووە پێداچوونەوە بکرێت بۆ ئەو دەنگانە.

ئەوەشی خستەڕوو، نۆ ملیۆن و ٣٣٢ هەزار و ٦٩٨ کەس نەچوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان یان دەنگی نادروستیان داوە.

ئەمانەش پاش ئەوە دێن، خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار دەنگی '٥٠+١' بەدەست نەهێنا، ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاریدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دووبارە بکرێتەوە لەنێوان کەمال کلیچدارئۆغلو و رەجەب تەیب ئەردۆغاندا، خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا لە ٢٨ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، بە جیاوازی تەنها یەک دەنگ ئەنجامەکە یەکلایی دەبێتەوە و کاندیدی سەرکەوتوو دەستنیشان دەکرێت.













گەلەری