سەردێڕ:

کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

PM:01:13:17/05/2023

7392 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم، پێشبینی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئاشکرایکرد، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما ١ تاکو ٢ پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبێتەوەو خێرای با لەسەرخۆ دەبێت.

لە بارەی کەشی سبەی پێنجشەممە، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما ٢ تاکو ٤ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوەو خێرای با چالاک دەبێت و هەندێک کات خێراییەکەی دەگاتە ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان، ناوچەکانىی گەرمیانەو پلەی گەرما تیایدا ٣٩ پلەی سیلیزییەو فێنکترین ناوچەش حاجی ئۆمەرانە کە پلەی گەرمی تیایدا تەنیا ١٨ پلەی سیلیزیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو :-

هەولێر: ٣٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣١ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣٢ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٣ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەى سیلیزى

زاخۆ:٣٣ پلەى سیلیزى

سۆران: ٢٩ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٣٩ پلەى سیلیزى













گەلەری