سەردێڕ:

بازرگانیی هەرێم: پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردنی پسووڵەی خۆراک دەستی پێکرد

نموونەیەک لە کارتى ئەلیکترۆنى خۆراکى هاووڵاتیان
PM:12:59:17/05/2023

2156 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، دەستیانکردووە بە پڕۆسەی بە دیجیتاڵ کردنی پسووڵەی خۆراک، داواش لە هاوڵاتییان دەکات سەردانی بنکەکانیان بکەن.


ئاماژە بەوەشکراوە، دەستپێکردنی پڕۆسەکە لە سوودی هاوڵاتیانە، ئێستاش دەستیان کردووە بە تۆمارکردنی ناوەکان و بە دیجیتاڵکردنی پسووڵەی خۆراک، داواش لە هاوڵاتیان کراوە سەردانی بنکەکانیان بکەن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

وتیشی، پڕۆسەی بە دیجیتیاڵکردنەکە لە سوودی هاوڵاتییانە و لە کاتی وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانەدا ئەرکی هاوڵاتییان کەمدەکاتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر حکومەتی عێراقیش پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردنی پسوڵەی خۆراکی هاوڵاتیانی دەست پێکردووە.













گەلەری