سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: باوکێک تەقەی لە کچ و زاواکەی کرد و بەهۆیەوە برینداربوون

PM:12:35:17/05/2023

11904 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سلێمانی پیاوێک تەقەی لە کچ و زاواکەی کردووە و بەهۆیەوە بریندار بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بووە و کێشەکە خێزانی بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا دوو بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار.

لەو بارەیەشەوە، سامان نادر بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پیاوەکە تەمەنی ٣٣ ساڵە و ژنەکە تەمەنی ٣٢ ساڵە، دۆخی تەندروستی ژنەکە ناجێگیرترە لە پیاوەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لە کۆیە پیاوێک تەقەی بەناو ماڵەکەی خۆیدا کرد و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن و ژن و منداڵی تەقەکەرە بوون.
گۆران لوقمان، سلێمانی













گەلەری