بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بە هۆی دروستبوونی کێشە لەناو خێزانێک دا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پیاوێک تەقەی بە ناو خێزانەکەی خۆیدا کردووە لە شارى کۆیە.
بە پێى زانیاریەکانى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى، بە هۆی رووداوەکەوە چوار کەس کوژراون و کەسێکی دیکە بریندار بووە.
پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئاشکراشی کردوە،
یەکێک لە کوژراوەکان دوکاندارێکی دراوسێی ماڵەکە بووە و گوللـەی بەر کەوتووە، باسی لەوەشکرد،
سێ کەسەکەی دیکە ژن و منداڵی پیاوەکە خۆی بوون و بریندارەکەش کوڕی بووە.
لەو بارەیەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانیان دا
توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
بە پێی
راگەیاندراوی ئاسایش، تۆمەتبارەکە ناوی "رزگار قادر رەسوڵ"ـە و پێشمەرگەی
خانەنشین بووە، ئێستاش بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی
دەستگیر کراوە.
لە ١٥ی ئەم مانگەش دا،
هاوکار عەلی وتەبێژی تەندروستی کۆیە لە لێدوانێک دا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
باسی لەوەکرد، کەسێک تەقەی لە بنکەی پۆلیسی ئازادی کردووە و پۆلیسەکانی بنکەکەش وەڵامیان
داوەتەوە، بە هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداوە و پێنجی دیکە بریندار بوون، کە دواتر
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێکی دیکە لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.
خالید موحەممەد، کۆیە
هـ.ئـ
وێنەی یەکێک لە کوژراوەکان: