سەردێڕ:

بە تۆمەتی گەندەڵی سەرۆکی دادگای باڵای ئۆکرانیا دەستگیرکرا

AM:09:26:17/05/2023

1852 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، سەرۆکی دادگای باڵای ئۆکرانیا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بە بڕی سێ ملیۆن دۆلار؛ دەستگیرکراوە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بلومبێرگ، نووسینگەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، هەندێک لە دادوەرەکانی دادگای باڵا 'دەستکەوتی نایاسایی'یان بەدەستهێناوە، باسی لەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەی قوڵیان لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستپێکردووە.

لای خۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڤسیڤۆلۆد نیازێڤ سەرۆکی دادگای باڵای ئۆکرانیا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بە بڕی سێ ملیۆن دۆلار دەستگیرکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای بە تۆمەتی گەندەڵی لە کارەکانیان دوورخستەوە، لەوانە پێنج پارێزگار، چوار بریکاری وەزیر و بەرپرسێکی باڵا لە نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار؛ کە وەک کەسێکی نزیک لە زێلێنسکی سەیر دەکرا.













گەلەری