AM:08:54:17/05/2023
4644 جار خوێندراوەتەوە
میسڕ بەهۆی بوونی گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی خورما توانی رێکۆردێکی جیهانی تۆمار بکات و ناوی بخرێتە لە کتێبی گینسەوە.
کنزی دفراوی، بڕیاردەری فەرمی لە تۆمارکردنی ریکۆردەکانی گینس رایگەیاند، بە ڕووبەری ١٣٢ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی خورما لە میسر ناسێندرا و توانی ریکۆردی جیهانی بشکێنێت.
ئەو کێڵگەیە لە
٢.٣ ملیۆن دار خورما پێکهاتووە و ٥٠ جۆری جیاواز خورمای تێدایە. لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە
چاندی خورما لە کێڵگەکە دەستیپێکردووە و بە ئامانجی باشترکردنی ئابوری وڵات ئەو
کارە کراوە.
هاوکات، میسر
خاوەنی گەورەترین حەوزی گلدانەوەی ئاوە لە جیهاندا کە دەتوانێت ٢٤٥ هەزار مەتر
چوارگۆشە ئاو گلبداتەوە.