پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە شاڕێی سالم لە سلێمانی، کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکە برینداربوون.
باسی لەوەشکرد، رووداوەکە بە جۆرێک بووە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە چەند ماتۆڕسوارێکدا.
وتیشی،
ماتۆڕسوارەکان گروپێکی گەشتیاری بوون و لە کەرکوکەوە هاتوونەتە سلێمانی و ئۆتۆمبێل
خۆی پێداکێشاون.
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی حسێن سەعدوڵا بووە و بە رەگەز کوردە و تەمەنی ٢٧
ساڵە.
زوهرە عەلی، سلێمانی