PM:09:15:15/05/2023
6376 جار خوێندراوەتەوە
کچێکی تەمەن چوار ساڵ و دایک و باوکی دوای ئەوەی دەیانەوێت لە رێگای روسیاوە رووبکەنە ئەوروپا، دەستگیر دەکرێن و ئەمڕۆ دوای شەش مانگ کچە چوار ساڵەکە دیپۆرت کرایەوە بۆ هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، مینای تەمەن چوار ساڵ لە زیندانەکانی هەرێمی داغستانی روسیا دیپۆرتکراوەتەوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ لای کەسوکارەکەی.
پەیامنێری
ئێن ئاڕ تی وتیشی، ماوەی شەش مانگە مینا لەگەڵ دایک و باوکی لە زینداندان و ئەمڕۆ
تەنها کچەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ هەرێم.
شەش
مانگ لەمەوبەر، ئەو خێزانە ویستویانە لە رێگای روسیاوە رووبکەنە ئەوروپا، بەڵام بە
تۆمەتی بەزاندنی سنور بە نایاسایی؛ لەگەڵ ١١ کۆچبەری دیکە دەستگیرکراون و لە
زینداندا بوون.