PM:06:32:15/05/2023
1672 جار خوێندراوەتەوە
وادەی ناردنی ناوی خوێندکارە سێ یەکەمەکان بۆ دامەزراندن درێژکراوەتەوە، بۆ ئەو خوێندکارانەی دانیشتووی ناوچە جێناکۆکەکانن و لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا خوێندویانە.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا، کە واژۆی فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا'ی بەسەرەوەیە، داوای ئەوەیان کردووە، وادەی ناردنی ناوی خوێندکارە سێ یەکەمەکان بۆ دامەزراندنی خوێندکارانی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ ٢٦ی ئایار درێژبکرێتەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدڕاڵیش داواکەی پەسەند کردووە.
دامەزراندنەکە ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە دانیشتووی ناوچە جێناکۆکەکانن و لە زانکۆکانی
هەرێمدا خوێندویانە.
