PM:06:09:15/05/2023
1688 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە باکوری مەکسیک، ٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
میدیا جیهانیەکان لە زارى بەرپرسانی باکوری مەکسیک بڵاویانکردەوە، بەهۆی رووداوە هاتوچۆکەوە کە لەنێوان بارهەڵگرێک و پاسێکدا لەویلایەتی تاماولیپاس لە باکوری مەکسیک روویداوە، ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.
باسیان لەوەشکردووە،
لە شوێنی رووداوەکە تەنها بەشی دواوەی بارهەڵگرەکەی بەجێماوە و پێدەچێت شۆفێرەکەی بە تراکەکە هەڵاتبێت.
هەروەها بەرپرسانی
ناوچەکە ئەوەشیان ئاشکراکردووە، لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری رووداوەکە دەکرێت
و تیمەکانیشیان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای شۆفێری بارهەڵگرەکەدا.

