سەردێڕ:

دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا: هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دەکەوێتە خولى دووەم

PM:04:09:15/05/2023

5764 جار خوێندراوەتەوە

دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا رایگەیاند، هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دەچێتە خولى دووەم و ٢٨ى ئەم مانگە دووبارە هەڵبژاردن دەکرێتەوە.


لە خولى یەکەمى هەڵبژاردنەکان کە دوێنێ یەکشەممە ١٤ى ئایار ئەنجامدرا، هیچکام لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدى هاوپەیمانى کۆمارى و کەمال کڵیچدار ئۆغڵو کاندیدى هاوپەیمانى میللەت دەنگى ٥٠ کۆ ١یان بەدەستنەهێنا تاوەکو کورسى سەرۆکایەتى کۆمار بۆخۆیان یەکلا بکەنەوە، لەبەرئەوە بەگوێرەى یاساى هەڵبژاردنەکانى تورکیا، هەر کاندیدێک ئەو رێژەیەى دیاریکراوە تێنەپەڕێنێت، ئەوا هەڵبژاردن دەچێتە خولى دووەم و بەپێى راگەیەندراوەکەى دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا لە رۆژى ٢٨ى ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

هەربەگوێرەی سیستمی هەڵبژاردنی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار، ئەگەر سێ کاندید یان زیاتر هەبن و لەخولی یەکەمی هەڵبژاردندا دوو بەهێزترین کاندید نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ئەوا دەچنە خولی دووەمی هەڵبژاردنەوە، ئەگەر لە خولی دووەمدا یەکێک لەکاندیدەکان کشایەوە، ئەوا کاندیدی سێیەم دێتە پێشەوەو دەبێتە کاندیدی دووەم و بەشداری لەخولی دووەم دەکات.













گەلەری