سەرۆکی پەیمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد.
جاد قازی سەرۆکی پەیمانگەی نیشتیمانی بۆتوێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر، رایگەیاند، بەگوێرەی ژمێرەی فەلەکناسی کەلەلایەن پەیمانگەکەوە ئەنجامدراوە سەرەتای مانگی زیلقەعدە بۆ ساڵی هیجری ١٤٤٤ یەکشەممەی داهاتوو دەبێت و ٢٩ رۆژ دەبێت و بەمپێیەش ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
جاد قازی بە میدیای میسرى راگەیاندوە، مانگی زیلقەعدەو بینینی مانگ
بەگوێرەی کاتی قاهیرە لەکاتژمێر پێنج و ٥٤ خولەکی رۆژی هەینی دەبێت کە دەکاتە ٢٩ی شەوالی
١٤٤٤ی کۆچی و بەرامبەر بە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ دەبێت.
وتیشی، مانگی هیلالی نوێ لەهەندێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی
ئیسلامی نابیندرێت چونکە دەکەوێتە کاتی خۆرئاوابوون.
باسیلەوەکرد، لەرۆژی بینیندا لەشاری مەککە مانگ بەسێ خولەک پێش خۆر ئاوا
دەبێت، بەڵام دوای ئەوەی خۆر ئاوادەبێت بۆماوەی یەک خولەک لەئاسمانی قاهیرەدا
دەبیندرێت.
جاد قازی وتیشی، لە هەندێک لە پارێزگاکانی میسردا مانگ لەگەڵ خۆر، ئاوا
دەبێت، بەڵام لە پارێزگاکانی سەلوم و ئەسکەندەریەو بورسەعیدو تەنتاو چەند
پارێزگایەکی دیکە بۆماوەی خولەکێک هەتاکو سێ خولەک لەدوای ئاوابوونی خۆر لەئاسماندا
دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەزۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی و پایتەختەکانی جیهانی عەرەبیدا
لە رۆژی بینینی مانگدا مانگ لەخولەکێک هەتاکو ١٨ خولەک پێش خۆر، ئاوا دەبێت و
لەبەغدا مانگی هیلالی نوێ لەگەڵ خۆردا ئاوا دەبێت.