سەردێڕ:

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار دابەزی

AM:10:27:15/05/2023

34060 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٢٥٠ دینار دابەزیوە.


دوێنێ لە سەرەتای هەفتەدا، بانکی ناوەندی عێراق ٢٢٢ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و هەشت دۆلاری خستە بازاڕەوە، ١٧٩ ملیۆن و ٥٠٣ هەزار و هەشت دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٤٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزاریشی بەشێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەبڕوای شارەزایانی ئابووری بەهۆی دواکەوتنی داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی عێراق و هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش خواستی لەسەر دراوی دۆلار زیادکردووەو لەئەنجامدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەچەند شارێکی عێراق بەڵیننامە بەپێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکرایەوە بۆئەوەی لەمامەڵە بازرگانییەکانیاندا تەنیا دراوی دینار بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراویش لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەم هەنگاوە لەپێناو زیادکردنی خواستە لەسەر دینار و هەر کەسێک جێبەجێی نەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر."













گەلەری