سەردێڕ:

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا: هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

PM:08:06:14/05/2023

1520 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی ئاماری فەرمانگەی وزەی ئەمریکا عێراق رۆژانە بڕى ٢٤٧ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە، ئەمەش بەراورد بە هەفتەى پێشووتر کە رۆژانە ١٤٨ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە رێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.


فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی عێراقی بۆ ئەو وڵاتە لە هەفتەی رابردوودا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە هەفتەی رابردوودا رۆژانە بڕى چوار ملیۆن و ٨٦٣ هەزار بەرمیل نەوتی لە نۆ وڵاتى جیهانەوە هاوردەکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق رۆژانە بڕى ٢٤٧ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە، لەکاتێکدا هەفتەى پێشووتر عێراق بەتێکڕا رۆژانە بڕى ١٤٨هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەو وڵاتە کردووە.

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا لە ئامارەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، زۆرترین بڕى نەوتى هاوردەکراوە لە هەفتەى رابردوودا بۆ ئەو وڵاتەلە کەنەداوە بووە مەکسیک بە پلەی دووەم و سعودییە بە پلەی سێیەم و ئیکوادۆر بە پلەی چوارەم دێن.













گەلەری