PM:07:15:14/05/2023
62452 جار خوێندراوەتەوە
رێژەی ٩٧٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا، ئەردۆغان ٤٩.٥٩٪ و کڵیچدار ئۆغڵو ٤٤.٦٥٪ی دەنگەکانی هەیە.
هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان سینان ئۆغان، ٥.٣١٪ دەنگەکانی بەدەستهێناوە و موحەڕەم ئینجە کاندیدی کشاوە ٠.٤٤٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
هاوکات، رێژەی ٩٠.٦٢٪ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا جیاکراونەتەوەو هاوپەیمانێتی کۆماری ٤٩.٨٦٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانێتی میللەتی رکابەریشی ٣٤.٨٨٪ـی بەدەستهێناوە.
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی ٩.٩٨٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانێتی باوباپیرانیش ٢.١٦٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە و هاوپەیمانی وڵاتیش ٠.٩١٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کۆتایی پێهات و راستەوخۆش دەستکرا بەجیاکردنەوەی دەنگەکان.