PM:03:54:14/05/2023
2920 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراقدا هەردوولا براوەن و خۆیان بە دۆڕاو نازانن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، هەرچەندێک بەهای نەوت بەرز بێتەوە، ئەو کاتە بەشداری هەرێم لە بودجەی عێراق بەرز دەبێتەوە و فشاری دارایی هەرێم لە سەر بودجەی عێراق کەمدەکاتەوە.
باسی لەوەشکرد، لە رێککەوتنی نەوتی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمدا
هەردوولا براوەن و حکومەتی هەرێم خۆی بە دۆڕاو
نازانێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٤ی نیسان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی
کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە و لە ژێر چاودێری
حکومەتی عێراقی، بەڵام تا ئیستا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستی پێنەکردوەتەوە هەرچەندە
وا بڕیاربوو دوێنێ شەممە هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان دەستپیبکاتەوە.