سەردێڕ:

بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:11:52:14/05/2023

1436 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و دوای دوو کاتژمێر لە کردنەوەی بازاڕ بەهاکەی ١٥٠ دینار بەرزبووەوە و بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستاندا بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

دوای دوو کاتژمێر لە کردنەوەی بازاڕی دراو ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراو بەمەش بەهاکەی ١٥٠ دینار بەرزبووەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەبڕوای شارەزایانی ئابووری بەهۆی دواکەوتنی داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی عێراق و هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش خواستی لەسەر دراوی دۆلار زیادکردووەو لەئەنجامدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەچەند شارێکی عێراق بەڵیننامە بەپێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکرایەوە بۆئەوەی لەمامەڵە بازرگانییەکانیاندا تەنیا دراوی دینار بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراویش لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەم هەنگاوە لەپێناو زیادکردنی خواستە لەسەر دینار و هەر کەسێک جێبەجێی نەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر."













گەلەری