سەرۆکی هەرێمی بوکل دو موهون لە بورکینا فاسو رایگەیاند، بەهۆی هێرشی چەند چەکدارێک بۆسەر ژمارەیەک جوتیار کە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵی بوون ٣٣ کەس کوژران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بابۆ بیار باسینگار سەرۆکی هەرێمی بوکل دو موهون لە وڵاتی بورکینیا فاسو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر گوندی یۆلۆ لە پارێزگای شیریبا لە هەرێمی موهون، بەهۆیەوە ٣٣ جوتیار کە سەرقاڵی کشتوکاڵەکانیان بوون کوژران.
باسی لەوەشکرد، ئەو چەکدارانە موسڵمانەکانی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بەشێکی زۆر لەو وڵاتە و لە نێویشیاندا هەرێمی
بوکل دو موهون دۆخی نائاسایی راگەیەنراوە و حکومەتی بورکینا فاسۆ بەردەوامە لە
هەوڵەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپە چەکدارەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥وە وڵاتی بوکینیا فاسو، کە وڵاتێکی ئەفریقییە
و دەکەوێتە رۆژئاوای ئەو کیشوەرەوە، روبەڕوی هێرشی چەکداری دەبێتەوە و٢ بەپێی
ئامارەکان، زیاتر لە ١٠ هەزار کەو لەو وڵاتە توندوتیژیان بەرامبەرکراوە و نزیکەی
ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوون.