بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە ناوچەی بریانسکی روسیا دوو کەس گیانیان لەدەستدا. دەزگای خزمەتگوزاری بەپەلەی ناوخۆی روسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگیش کەوتووەتە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی تاسی روسیا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری "Su-34" و هێلیکۆپتەرێکی جۆری "Mi-8" کەوتنەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی خزمەتگوزاری بەپەلەی ناوخۆ دەڵێن، بەهۆی
کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی جۆری"Mi-8" لە ناوچەی بریانسک لە نزیک سنوری ئۆکرانیا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها، بەرپرسانی خزمەتگوزاری هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنوسی
سەرنشینەکانی فڕۆکە جەنگییەکە ئاشکرا نەکردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێلیکۆپتەرێکیش
بەهۆی ئاگرگرتنی بزوێنەرەکەیەوە کەوتووەتەخوارەوە.