سەردێڕ:

بانکی ناوەندی لە بارەی نرخی دۆلارەوە روونکردنەوەیدا

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی
PM:07:16:13/05/2023

45348 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، چاودێری نرخی دۆلار دەکەن و چارەسەری گونجاو بۆ گیروگرفتەکان دەدۆزنەوەو ئەوەی لەدەرەوەی سەکۆی ئەلکترۆنی دۆلار دەکڕێت بۆ مامەڵەی نایاساییەتی.


عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی، بە ئاژاسنی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، بانکی ناوەندی رۆژانە چاودێری نرخی دۆلار دەکات بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەر پرسێک کە پەیوەندی بەنرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار یاخود کاریگەری لەسەر هەیە، دەشڵێت: "لە سەکۆی ئەلیکترۆنی دۆلار بۆ هەمووان بەردەستە."

پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەداوە، لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ بەهای دۆلارو ئێستا بەبازاڕەکاندا دەڕۆنەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو گیروگرفتانەی بوونی هەیە لە پێناو نزمکردنەوەی بەهای دۆلار بۆ نرخی فەرمی خۆی.

ئەوەیخستەڕوو، بانکی ناوەندی هەموو داواکارییەکانی کڕین و پێویستی دراوی هاوڵاتیان دابیندەکات و ئەگەر دۆلاریش بەنرخی جیاواز لەنرخی فەرمی هەبێت ئەوا بۆ کردەوەی نایاساییە.

عەلى عەلاق باسیلەوەشکرد، ئەوەی دەچێت دۆلار لە بازاڕی رەش دەکڕێت بەنرخی زیاتر لە نرخی فەرمی خۆی، لەکاتێکدا لەرێگەی سەکۆی ئەلکترۆنییەوە بەردەستە، ئەگەری هەیە گیروگرفت لەمامەڵەکانیدا هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتەیە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بەشێوەیەک لەچەند رۆژی رابردوو نرخەکەی گەیشتە ١٤٨ هەزار دینارو هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ زۆری خواست و سنووردارکردنی کریدیت کارت.

بەگوێرەى زانیارییەکانى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، ئێستا نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٥٥٠ دینارە.













گەلەری