لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە باشوری سامەڕا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ی دیکە برینداربوون، کە زۆرینەیان سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقن.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێکەوە لانیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥ی دیکەش بریندارن و زۆرینەیان سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقن.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بریندارەکان
گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە گواستراونەتەوە بۆ پزیشیکی
داد بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان.
رووداوی هاتوچۆ بە یەکێک
لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان لە عێراقدا دادەنرێت و هۆکاری جیاواز هەیە بۆ
کەوتنەوەی ئەو رووداوانە، کە بەشێکیان خراپی رێگا و بانەکان هۆکارە و بەشێکی
دیکەشیان پابەندنەبوونی شۆفێرانە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و تیژڕۆیی کردن لە شۆفێریدا.