سەندیکای پزیشکانی سودان رایگەیاند، بەهۆی رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکانی ئەو وڵاتەوە تاوەکو ئێستا ٥٢٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ٨٧٢ی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی سەندیکای پزیشکانی سودان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی ٢٧ رۆژی روبەڕووبوونەوە چەکدارییەکانی سوداندا تاوەکو ئێستا ٥٢٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ٨٧٢ی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاوەکو
ئیستاش لەنێو گەڕەکەکانی بەشێك لە شارەکانی سودان شەڕ بەردەوامە هۆشداریش دەدات کە
رەنگە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زیاتر ببێت.
پێشتریش، بەڕێوبەری
کارگێڕیی سندوقی هاریکاریکردنی منداڵان سەربە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونیسێف)
رایگەیاند، لە دەستپێکی پێکدادانەکانی سودانەوە تا ئێستا ١٩٠ منداڵ لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە
و هەزار و ٧٠٠ منداڵی دیکەش بریندار بوون.
١٥ی نیسانی ئەمساڵ لە
سودان، پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا.
ئەم پێکدادانانەش لە دوای
ئەوە هات کە ماوەی چەند مانگێکە مشتومڕی گەرم لە بارەی ئەو چاکسازییە سەربازییە بەردەوامە
کە تیایدا داوا دەکرێت "هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەتەواوی ببنە بەشێک لە سوپا".