وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەم نزیکانە وڵاتەکەی باڵیۆزخەنە لە سعودییە دەکاتەوە و باڵیۆزێکی نوێ دیاریدەکات.
حسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێی وڵاتەکەی لە سعودییە رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا وڵاتەکەی باڵیۆزخەنە و کونسوڵگەری لە سعودییە دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممەی پێشوو
وەزارەتی دەرەوەی سعودییە باڵیۆزی نوێی خۆی لە ئێران دەستنیشان کردووە.
هەریەکە لە سعودییە و ئێران لەمانگی
ئازاری رابردوودا رایانگەیاند، رێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی
نێوانیان.
گرژییەکانی نێوان سعودییە و ئێران دوای
ئەوەهات لەساڵی ٢٠١٦دا هاوڵاتیانی ئێران هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی دیبلۆماسی
سعودییە لەئێران ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سعودییە بڕیاریاندا بهتۆمهتی تیرۆر
٤٧ كهس لهسێداره بدەن کە نەمر ئەل نەمر زانای ئاینی شیعە مەزهەبی ئێرانی لەنێو
ئەو کەسانەدابوو، دوای ئهوهش بهرپرسانی ئێران كاردانهوهیان بهرامبهر سعودیه
دهربڕی، دواتر ئاگر بهردرایه باڵیۆزخانهی سعودییه له تاران و كۆنسوڵخانهی
سعودییه له مهشههد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێک، دەستپێشخەری
ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییە لەسەر داوای شی جین
پینگ سەرۆکی چین بووە و پاڵپشتی لێکنزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە و خواستی هەردوو وڵاتی
لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەو دوو وڵاتە لە
ماوەی رابردوودا چەندان جار لە عێراق کۆبوونەوە بە مەبەستی رێککەوتن و ئاماژەیان بەوەدا
نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتن.