سەردێڕ:

دادگای دەستووریی پاکستان بڕیاری ئازاد کردنی عیمران خانی دەرکرد

PM:08:51:11/05/2023

2636 جار خوێندراوەتەوە

دادگای دەستووریی پاکستان رایگەیاند، دەستبەسەرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتەی بە نایاسایی دانا و فەرمانی کرد دەستبەجێ ئازاد بکرێت.


تەلەفیزیۆنی جیۆ نیوزی پاکستانی بڵاویکردەوە، دادگای دەستووریی ئەو وڵاتە هەڵسەنگاندنی بۆ داواکاری پارتی بزووتنەوەی دادوەریی پاکستان سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی عیمران خان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دادگا بڕیاری داوە کە دەستبەسەرکردنی عیمران خان نایاساییە و دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بەتۆمەتی گەندەڵی عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشوو بەبڕیاری دادگا دەستگیرکراو دواتر لایەنگرانی لە پاکستان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو سووپا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە دەستیانهەبووە لەلابردنی سەرۆکوەزیران لەپۆستەکەی، بەڵام سوپا ئەوە رەتدەکاتەوە.

لەماوەی رابردوودا، حکومەتی عیمران خان لە ئەنجامی لێسەندنەوەی متمانە لە ١٠ی نیسان ٢٠٢٢ لە پەرلەمانی پاکستان بەڕێوەچوو، بە ١٧٤ دەنگی "نەخێر" متمانەی لەدەستدا.

شاهباز شەریفی، برای نەواز شەریف کە بۆ سێ خول سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەبوو لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی دەنگدانێکدا لە پەرلەمان بە کۆکردنەوەی ١٧٤ دەنگ وەکو سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردرا.

لە رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی تەقەکردن لە کاروانی عیمران خان لە ناوچەی وەزیرئاباد هەردوو رانی برینداربوو و پەلامارەکە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ١٣ی دیکەی لێکەوتەوە.

سوپای پاکستان لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ بانگەشەکانی عیمران خانی بەوەی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی لە پشت هەوڵی تیرۆرکردنییەویەتی بە نا بەرپرسیارانە و بێ بنەما وەسف کرد.

لە رۆژی ٩ی ئایار ٢٠٢٢ بە بڕیارێکی نوسینگەی نیشتمانی بەرپرسیارێتی دارایی (NAB) عیمران خان دەستبەسەرکرا.













گەلەری