سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو نرخی دۆلار دابەزی

PM:07:09:11/05/2023

44852 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٨٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

پێشتر، مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی دیاردەی بەکارهێنانی کریدیت کارت بۆ سپیکردنەوەی پارە نا سەقامگیری لە بازاڕی دراودا دروستبووە و بەهای دۆلار بەزربووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە کۆنترۆڵکردنی ئەو دیاردەیە لەماوەیەکی کەمدا بەهای دۆلار نزمدەبێتەوە و بە هەوڵ و ڕێکارەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلار هاوتای نرخی فەرمی دەبێت کە هەر دۆلارێک بەرامبەر هەزار و ٣٢٠ دینارە.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٩١٢ دۆلاری خستەڕوو کە ئەوەش بەرزترین ئاستی ئەم ماوەی دوو هەفتەی رابردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ و ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزترین بەهای ماوەی دوو مانگی رابردووی تۆمارکرد بە شێوەیەک نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار.













گەلەری