سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنوێنى نەوت بەرزبوونەوەى لە بۆڕسەى بازاڕى ووزە لە جیهاندا تۆمارکردو نرخى بەرمیلێک نەوت لەجۆری نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمریکی بەراورد بەدوێنێ چوارشەممە، لە ٠،٨١% بەرزبووەو بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٣ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخى یەک مەتر گەرمۆکەى غازى سروشتى، بە ٢ دۆلارو ١٧٢ سەنت مامەڵەى
پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژانى رابردوو، لە ٠،٨٧% لە نرخەکەى دابەزیووە.
گۆڕانکارییەکانی
نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و
کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت
لەبازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی
رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.
باسیان
لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت
دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی
نەوت.
بەگوێرەی ئاژانسی بلوومێرگ، حکومەتى
سعودییە نرخی نەوتی لەبودجەی ئەمساڵیدا بە ٨٠ دۆلار هەژمارکردووەو ئەمەش کاریگەری
دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لەنرخی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهان.